مامۆستا گۆکتاش: ئەگەر لە سەر مێزێک حەماس نەبێت لەوێ فەلەستین دەفڕۆشرێت

مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە وتارەکەی لە گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا لە عەنتاب باسی لەوە کرد کە حەماس فەلەستینە و ئەگەر لە سەر میزێک حەماس نەبێت لەوێ فەلەستین دەفڕۆشرێت.
دوێنێ لە پارێزگای عەتانب گردبوونەوەی پشتگری لە تۆفانی ئەقسا بەڕێوەچوو. هەزاران هاوڵاتی بەشداریان لە گردبوونەوەکە کرد.
بەرنامەکە بە خویندنی قورئانی پیرۆز دەستیپێ کرد و دواتر بە پێشکەشکردنی وتارەکان بەردەوام بوو.
مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وتارێکی پێشکەش کرد.
مامۆستا گۆکتاش باس لە فێلەکانی لە پشت پەردە ئەنجام دەدرێن کرد و وتی، "خوشک و براکانی بەرێز! ئیدعا دەکرا کە بە هۆشترینی بەڕێوبەران سەهیۆنییەکان؛ بەڵام خودا نیشانی ئێمەی دا کە بێ هۆشترینی بەڕێوبەران سەهیۆنییەکانن. خودا بە وەسیلەی حەماس ئەم شتەی نیشانی ئێمە دا. کەمێک مابوو کە مرۆڤەکان ئیمان بهێنن کە ئیسرائیل شکەست ناخواد. دونیا وا باوەڕی هێنابوو. بەڵام براکانمان ئەم تێگەشتنەیان تارومار کرد و نیشانیان دا کە ئیسرائیل شکەست دەخواد."
"پادشاکان! بترسن حەماس دێت"
مامۆستا گۆکتاش لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت تەواوی دونیا و رۆژئاوا و سەهیۆنییەکان بزانن کە حەماس دێت و دواتر وتی، "تەواوی دونیا هەستاون بەڵام دەنگێک لە ئیدارەی عەرەبستانی سعوودیە ناهێت. لە تەواوی دونیا هەروەها لە یۆنانیش هەزاران کەس هاتنە سەر شەقامەکان و سەهیۆنییەکانیان ئیدانە کرد؛ بەڵام ملیۆنان حاجی کە لە کەعبەن ناتوانن بڵێن "مردن بۆ سەهیۆنییەکان." هەروەها سعوودیە رێگە نادات کە حاجیەکان بڵێن، "مردن بۆ سەهیۆنییەکان و ئەمریکا." بۆ چی؟ چونکە هەموو شوێنێک پڕە لە پۆلیس. ئەگەر لە شوێنێک ٣ کەس هەبێت پۆلیسەکان دەچنە لەکنیان دەوەستن. والله، رۆژێک دێت ئەو شوێنە خراپ دەبێت و مسوڵمانەکان هەڵدەستن. بە قسەیەکی دیکە؛ پادشاکان! بترسن حەماس دێت."
"حەماس فەلەسیتن بە خۆیەتی"
مامۆستا گۆکتاش لە کۆتاییدا باس لە گرنگی حەماس کرد و وتی، "دوژمنێکی گەورەتر لەو کەسانە نییە کە لە بەرامبەر حەماس زمانیان درێژ دەکەن و قسەکانی نالەڕێک دەڵێن. حەماس شەرەف و عیزەتی ئوممەتە، فەخری ئوممەتە. ئەگەر لە شوێنێک میزێک ئامادە کرابێت و لەوێ باس لە حەماس نەکرێت بزانن کە لەوێ فەلەستین دەفڕۆشرێت. بانگێشتی سیاسییەکان دەکەین. ئێمە هیچ بەڵگەیەک واژۆ ناکەین کە لەوێ باس لە حەماس نەکرێت. چونکە موخاتەبی راستی ئەوانن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."